ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئاو و وشك كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ته‌ورێز كه زۆربه‌یان ژن بوون به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خوازیاری بایه‌خ دان به دۆخی خراپی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندرووستی چه‌ند ملیۆن كه‌س بوون. جێگای ئاماژیه كه به‌شداربووان دروشمی “ده‌ریاچه‌ی ورمێ تینووه، به‌ندئاوه‌كان بشكێنن، ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیندوو كه‌نه‌وه” یان به‌رز كرده‌وه.