ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری ئیزه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “پوویا مه‌ولایی ڕاد” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تەرمی بێ گیانی “پوویا مولایی ڕاد” کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بە بارمتە گیرابوو، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان بەخاک سپێردرا.”پوویا مولایی ڕاد”، ئامۆزای دایکی کیان پیرفەلەك بوو، کە لە ڕۆژی لەدایکبوونی کیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.