ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له كوردستان و چه‌ند پارێزگای دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، پۆلدۆخته‌ر، ئهردهبیلڵ، قه‌زوێن، هه‌مه‌دان و ساری له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیه‌كانیان كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.