کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ كرماشان و سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ كرماشان و سنه‌ 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كرماشان، سنه‌، ئه‌هواز، هه‌مه‌دان، ئه‌راك و مه‌مه‌سه‌نی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.