ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه و ڕه‌شت دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “خواسته‌كانمان، مه‌عیشه‌ت و ده‌رمان”، “نه واده‌مان ده‌وێت نه كایه، نیازمان هاوسانسازیه”، “ده‌وڵه‌تی وه‌رشكسته، نه‌یاری بازنشسته”، “نه مه‌جلیس و نه ده‌وڵه‌ت، نین به فیكری میلله‌ت”، “ده‌وڵه‌ت خه‌یانه‌ت ده‌كات، مه‌جلیس حیمایه‌ت ده‌كات” و “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به خواسته‌كانمان”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.