ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شیركه‌تی موخابراتی ئۆستان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرماشان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ه‌درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتیش خوازیاری پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی دامه‌زراندن و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌رداختی مه‌زایاكانیان بوون.