ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی “عاتفه نۆعامی”، “خودانوور له‌جه‌یی” و “ڕووزبه خادمیان” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج و بنه‌ماڵه‌ی “ڕۆزبه خادمیان” ڕۆژی ڕابردوو سالڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و گیانبهختكرووهیان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی پیرۆز كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج سه‌ردانی گڵكۆی “عاتفه نۆعامیگیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. له شاری زاهیدانیش خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “خودانوور له‌جه‌یی” ڕێزیان له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
