ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر گڵكۆی “حه‌نانه كیا” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری ئامۆل كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
مەرزیە ئادینەزادە، خوشکی تەمەن ١٦ ساڵانی “ئەبولفەزڵ ئادینەزادە” له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی “حەنانە کیا”، لە ستۆریی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسی: “دڵتەنگی لە دڵی ئەم دوو پیاوەدا وەسف ناکرێت. یەکێکیان خەمباری لەدەستدانی کوڕە بچووکەکەیەتی و ئەوی تریان لە خەم و پەژارەی لەدەستدانی خۆشەویستییەکی ١٠ ساڵەدا. لە بەشێکی تری ستۆریەكەیدا نووسیویەتی، “ئێمە وازناهێنین” و درێژه به خه‌باتمان بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌ده‌ین”.