ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئیزه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “سپێهر مه‌قسوودی” ڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان جێژن گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به دانانی گوڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازای و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سپێهر مه‌قسوودی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوری ١٤٠١ و له هه‌مان ڕۆژ كه “كیان پیرفه‌له‌ك” كوژرا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.