ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران به كۆبوونه‌وه له ماڵی هه‌میشه زیندوو “یه‌لدا ئه‌قافه‌زلی” ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
باوكی گیانبه‌ختكردوو “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆی دا نووسی: “فرمێسك و بزه چ یه‌كگرتوویه‌كی به‌هێزه، چ هاوژینییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ره…. وه‌كوو ژیان و مه‌رگ، وه‌كوو سه‌هۆڵ و ئاگر، ئه‌و هاوژینیه زۆر شتی بۆ وتن هه‌یه”. به‌شداربووانی ئه‌و دیداره وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” ڕۆژی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئازاد كرا به‌ڵام ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا.