ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان و دۆستانیان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی دانشجۆ به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی ئێران، كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووان ئاماژه‌یان به پێشینه‌ی ڕۆژی دانشجوو و گرینگی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆخی خراپی سه‌دان خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه كرده‌وه و داویان كرد كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیم دڕنده‌یه بێده‌نگ نه‌بێت.