ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی كانادا، دانمارك و ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له فڕانكفۆرتی ئاڵمان، كۆپنهاگنی دانمارك و وه‌نكۆڤێری كانادا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، یادی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدانیان به‌رز ڕاگرتووه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بكه‌ن.