کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئاڵمان و سوید

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئاڵمان و سوید 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان و ستۆكهۆڵمی سوید دژبه‌ سزای ئێعدام له‌ ئێران كۆبوونه‌وه‌.

كارزاری نا بۆ ئێعدام شه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستان گه‌یشتووه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.