ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی هوله‌ند و ئاڵمان دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فه‌رانكفۆرت، بۆن و كۆڵن له ئاڵمان و شاری لاهه له هوله‌ند، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.