شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان وانتێكی سایپای سووختبه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی پراید له مێحوه‌ری ڕوودبار- دله‌گان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، پاش ئه‌و ڕووداوه، هه‌ر دوو ئۆتومبێل ئاگریان گرتووه و سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتومبێل له نێو ئاگردا سووتاوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسناوی ئه‌و چوار كه‌س ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام باری ته‌ندرووستی برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.