ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له باشووری توركیا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چندین كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لافاو له‌و ناوچانه هاتووه كه پێشتر بومه‌له‌رزه وێرانی كردبوو و دانیشتووانه‌كه‌ی له نێو خێوه‌ت و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژیان. دوو ناوچه كه زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه بریتین له “ئادیامان” و “ڕۆحا” و تا ئێستا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، چه‌ندین كه‌س بریندار و به هه‌زاران كه‌س بۆ جارێكی دیكه ئاواره بوون.