ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێرشبه‌رێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر موسافرانی قه‌تارێك له باكووری ئاڵمان و دوو كه‌سی كوشت و پێنج كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئاڵمان، هێرشبه‌ره‌كه كه ته‌مه‌نی له نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ بووه له نێو قه‌تاری “كیڵ” بۆ “هامبوورگ” به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر موسافران و دوو كه‌سی كوشتووه و پێنج كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا مه‌به‌ستی تاوانباره‌كه له‌و هێرشه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه كراوه.