شه‌وی سێشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێرشبه‌رێك به چه‌كی ئۆتۆمات هێرشی كرده سه‌ر گه‌یم نێتێك له شارستانی “دلێگان”ی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و دوو كه‌سی كوشت و چوار لاوی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌رێك به چه‌كی كڵاشینكۆف و ده‌موچاوی پۆشراو چووه‌ته ناو گه‌یم نێتێك له شارستانی “دلێگان” و سه‌ره‌تا ویستوویه لاوێك به‌ناوی “سه‌جاد ڕه‌ئووفی” به بارمته بگرێت به‌ڵام هاوڕێكانی ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن و هێرشبه‌ره‌كه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كات و دوو كه‌سیان ده‌كوژێت و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ده‌كات و هه‌ڵدێت.