ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی توركیا به په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر گوندێكی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان گوندی “چەمی سەیدان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی قەرەهەنجیر له سنووری قەزای چەمچەماڵی بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی کەسەکان ئاشكرا نه‌كراوه.