به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، چوار شارۆمه‌ندی به‌لووچ كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون، كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد له مه‌نووجان و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “دادعه‌لی غوڵامی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو خۆشكه‌زا و منداڵێكی خۆی، كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه له ده‌ورووبه‌ری منووجان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد و به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌سترێژی گولله‌یان لێ كراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه.