ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، هێرشێكی خۆكوژی له مزگه‌وتێكی شاری پیشاوه‌ری پاكیستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٨٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌رێك له‌كاتی خوێندنی نوێژ له مزگه‌وتێكی شاری پیشاوه‌ر كه به‌بۆنه‌ی مه‌راسمێكه‌وه هێزێكی زۆری پۆلیس تێیدا به‌شدرایان كردبوو، خۆی ته‌قاندۆته‌وه و سه‌قف و دیواری مزگه‌وته‌كه ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه ٨٣ كه‌س كه زۆربه‌یان له هێزه‌كانی پۆلیسن گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، دۆخی ته‌ندرووستی ٥٧ كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.