ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ١٥ كرێكاری كۆكردنه‌وه‌ی كارگ كه سه‌ر به عه‌شیره‌تی “هه‌دیدان” بوون له‌لایه‌ن گرووپی داعشه‌وه به خه‌نجه‌ر كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كارگ له ئوستانی “حه‌ما”ی سوریه كاریان ده‌كرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و ١٥ كه‌سیان به زه‌ربه‌ی خه‌نجه‌ر كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوچه‌كانی “حه‌ما”، حۆمس” و “ده‌یره‌زوور” له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سوریا دایه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی كارگ و به ده‌یان كه‌سیان لێ كوشتوون.