ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، “فەرید سەعیدی” هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری ئیزە و باوکی سێ منداڵ، بە ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ده‌ورووبه‌ری شاری ئیزه بازگه‌ی پشكنینیان داناوه و ڕۆژی شه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە ئۆتومبێلی “فه‌رید سه‌عیدی” کردووە و کوشتویانە.