ڕۆژی یهكشهممه ٦ی مانگی سهرماوهز، لە یەک کاتدا و لە دوو ڕووداوی چەقۆوەشاندندا لە شاری “لەندەن” پایتەختی بەریتانیا دوو گەنج کوژران.
بهپێی ڕاهپۆرتهكان، پۆلیسی شاری “لەندەن” ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە دوو شوێن و ڕووداوی جیادا لە باشووری رۆژهەڵاتی “لەندەن”، بە چەقۆ لە دوو گەنجی تەمەن 16 ساڵ دراوە و دواتر بەهۆی سەختیی برینیانەوە گیانیان لەدەستداوە.پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و هێشتا دیار نییە کە ئایا هەردوو ڕووداوەکە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یاخود نا، بەڵام ڕووداوەکان له كاتێكی نزیك له یهكدا ڕوویانداوە. ههروهها بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی “بەریتانیا”، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 10 هەزار و 366 تاوان بە چەقۆ ئەنجامدراون. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ هەمان ماوهی ڕابردوو ژمارەکە نۆ هەزار و 50 کەس بووە.