ڕۆژی شەممە ١١ی مانگی پووشپەڕ، لە شاری دەڕەشاری سەر بە ئۆستانی ئیلام، پیاوێک ژنەکەی و خۆشكی ژنه‌كه‌ی كوشت و دواجار ته‌قه‌ی له خۆی كرد و كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوی بنه‌ماڵه‌كه به‌ناوی “فه‌رید سۆله‌یمانی” هێرشی كردووه‌ته سەر ماڵی خەزووری و ژنەکەی بە ناوی “موحەدیسە مەلەکیان”ی تەمەن ٣٠ ساڵ و خوشكی ژنه‌كه‌ی بە ناوی “کیمیا مەلەکیان”ی تەمەن ١٦ ساڵی به چه‌ك كوشتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستا نییه.