شه‌وی دووشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شاری خاش ئۆتومبێلی دوو هاووڵاتی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به ناوه‌كانی “ئێقباڵ ته‌لایه” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “مێعراج ڕیگی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ هۆكار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ئۆتومبێلی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه “ئێقباڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و مێعراج پاش برینداربوون، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌ختكردووه.