به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “خاچی سوور”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، چه‌كدارانی گرووپێكی ئیسلامگه‌را له وڵاتی “كۆنگۆ” هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “كیڤۆ” و ٢٤ كه‌سیان كوشت.
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی “كونگۆ” به ده‌زگای هه‌وانێری “فه‌ڕانسه”ی ڕاگه‌یاند: به‌ده‌یان كه‌س له هێرشی گرووپه ئیسلامگه‌راكان بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی “كیڤۆ” گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام گرووپی چاودێری ئه‌منییه‌تی “كیڤۆ” ڕیژه‌ی قۆربانیانی ٢٧ كه‌س بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: به ده‌یان كه‌سیش له‌و هێرشه‌دا به‌سه‌ختی برینداركراون. شایانی باسه كه ڕێكخراوی خاچی سوور ڕۆژی ٦ی ئه‌م مانگه له هه‌واڵێكی دیكه‌دا وتی: له ناوچی “تایبووری” ته‌رمی ١٧ سه‌ربازییان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامه‌گه‌راكانه‌وه سه‌ربردراون.