ڕۆژی شەممە ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێك به ناوی “پەیام ڕەزایی”، خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەیام ڕەزایی”، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “پێلە”ی سەر بە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار بوو. ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەیەکی مەریوان كرا، به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌وه قاچێكی له‌ده‌ست داوه.