کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

حەسەن رەحمان پەناە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ دسامبری ٢٠٢٣رەجەب تەیب ئەردۆغانسەرۆک کۆماری دیکتاتۆری تورکیە لە میانەی کۆبوونەوە و قسە کردن لە ئانکارا، بە توندی هێرشی کردە سەر نەتەنیاهۆ. ناوبراو بە ئاماژە بە کوشتاری زیاتر لە ٢٠ هەزار فەڵەستینی لە دەسپێکی شەری حماس و ئیسرائیل و پەلاماری ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە  گوتی،هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەدۆلف هیتلەر و نەتەنیاهوودا نییە و وەکو یەک تاوانیان کردووە.”

نەتەنیاهۆش لە وەڵام بە قسەکانی ئەردۆغان گوتی،ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا کە بە گوتەی خۆی کۆمەڵکوژیی لە دژی کوردان ئەنجام دەدات و  ڕۆژنامەنووسان زیندانی دەکات، دوا کەسە کە دەبێ باسی بانگەشەی ئەخلاق و ڕەوشت بۆ کەسانی دیکە بکات “.

ئەمەیەکەمجارنییەکەئەردۆغانونەتەنیاهۆڕاستەوخۆپەلامارییەکتردەدەنویەکدیبەقاتلوتاوانباریجەنگناودێروموتەهمدەکەن. ئەوەی ڕاستی بێت، هەر دووکیان ڕاست دەکەن . هەر دووکیان تاوانبارین جەنگن. هەر دووکیان و هەر کام بە هەزاران کەسیان لە خەڵکی بێ تاوان ، ستملێکراو و بێ پشت و پەنای فەڵستین و کورد کوشتووە. هەر دووکیان ژن کوژ، منداڵ کوژ و تاوانباری شەڕن. هەر دووکیان بە هەزاران تن بۆمب و تەقەمەنییان بە سەر خەڵکی بێ تاوان لە کوردستان و فەڵستین هەڵڕشتەوە و جیا لە کوشتاری مرۆڤەکان ژینگەیەکی بەرینیشان وێرانکردەوە. هەردووکیان لە تیرۆری نیارەکانیان دەستی باڵایان هەیە و سڵ لە هێچ ناکەنەوە. هەر دووکیان بە دەیان و سەدان جار مافی مروڤی یان لە پێش چاوی لاینگەرانی درۆینەی ئەو مافە بە تایبەت زلهێزە ئەمپریالیستەکان پێشێل کردەوە. زیندانەکانی هەر دوولایان قەتڵگای نەیارەکانیانە و بە هەزاران زیندانی  تەجاوز و بێ ڕەحمی پێدەکرێت.

لەوانەیە تەنیا جیاوازی، یان پاساوی نەتەنیاهۆ بۆ شەر و کۆمەڵکۆژی ئەم دەورەی فەڵستینیەکان، جنایت و کوشتاری بێ رەحمانەیحەماسلە ڕۆژی ١٧ ئوکتؤبر لە خاکی ئیسرائیل بیت . بەلام دەوڵەتی ڕەگەزپەرەستی تورکیە و ئەردۆغان، بۆ کوشتاری خەڵکی کوردستان لە سێ وڵات و لە سێ بەشی جیاوازڕۆژئاوا، باکوور و باشوور،نە تەنیا هیچ پاساوێکی نییە ، بەڵکوو تەنیا بیانوو بەرگری و هەوڵدانی ئەو خەڵکە بۆ دیاریکردنی مافە سەرەتایەکانی ژیانی خۆیان و لەوانە، دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە مەیل و بە دەستی خۆیانە.

گومان لەوەدا نێیە لە پاش کۆتایی شەری یەکەمی جیهانی و دابشکاری ئێمپراتۆری شکست خواردووی عوسمانی بە سەر چەند وڵاتی جیاواز و بێ بەشکردنی خەڵکی کورد و خەڵکی فەڵستین لە دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان و لەوانە پێک هێنانی دەوڵەت ، ئەم ناوچە تووشی شەر و کۆمەڵکوژی گەورە هاتووە و تا ئێستا ڕواڵەتی خۆشی و ئارامی بە خۆیەوە نەدێوە و تا درێژەی ستم و بێعداڵەتیش لە لایەن دەوڵەتانی ستمکار، ڕەگەزپەرست و دیکتاتۆر ، ئەم هەلومەرجە بەردەوام بێت و لە هەمانحالیشدا هەم خەبات و بەربەرەکانێ درێژەی دەبێت و هەم ناوچەکەش رووی خۆشی و ئارامی بە خۆوە نابیت.

راستی حاشاهەڵنەگریش ئەوەیە کە نە ئەردۆغان دۆست و لاینگەری خەڵکی فەڵستینە (بە غەیری گروپە توندرەوە بنیادگرا ئیسلامیەکان نەبێت) و نەتەنیاهؤیش دڵسۆزی خەڵکی کوردستانە. حاکمانێک کە جەماوەری وڵاتەکەی خۆیان دەچەوسێنەوە و سەرکوت دەکەن ، ناتوانن دۆست و خەمخۆری خەڵکی دراوسێ بن. شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە ستم لێکراوانەوە نییە.

چوارشەممە ٢٧ی دسامبری ٢٠٢٣

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-