به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، ورمێ و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” دیواری شاره‌كان به دروشمی دژبه ڕژیم ده‌نه‌خشێنن.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” به ده‌ستی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و بووه هۆی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له سه‌رانسه‌ری ئێران، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، كرماشان، ورمێ، مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، تاران و كه‌ره‌ج به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی دروشم خۆیان بۆ شه‌پۆلی نوێی شۆڕشی ئاماده ده‌كه‌ن و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌شداری ئاخێزی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بن.