دادگای تورکیە سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ژنە شەڕفانێکی هەسەدە بە ناوی چیچەک کۆبانێدا پەسەند کرد کە پێشتر لەلایەن سوپای تورکیەوه و له ئۆپراسیۆنی سەربازی داگیرکردنی شاری “عەین عیسادا” دەستگیرکرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “دوزگین تەمۆ” ناسراو بە “چیچەک کۆبانێ”، کاتێک لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیە و میلیشیاکانی بۆ سەر عەین عیسا لە گوندی “مشفەرە” دەستگیرکرا، گواسترایەوە بۆ شاری ئورفا لە باکووری کوردستان و لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی “تێکدانی یەکڕیزی وڵات و دەوڵەت” سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.