کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر 12 کەس لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر 12 کەس لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی

بە پێی دوایین زانیارییەکان، 12 هاووڵاتی دانیشتووی ناوچەی سەبزەوار و لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زنیدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییانە سەرجەم لە لایەن دادگای ئینقیلابی سەبزەوارەوە لە دوسییەکی هاوبەشدا حوکمی 18 ساڵ زیندانی تەعلێقی و 1 مڵیارد و 800 ملیۆن تمەن سزای نەقدیان بەسەدا سەپێندراوە. ناوی 10 کەس لەو هاووڵاتیانە بە دەستمان گەیشتووە کە بریتین لەمێهدی نەسەر ئابادی، مەتین کوشکباغی، ئەمیر ئەستیری، مێهدی قەزی، ئەمیر عێرفان تاج ئابادی، نازەنین زەهرا مووسەوی، رەزا خورشید سۆخەەن گووی، زەهرا جەعفەری، عێرفان عابد و فاتمە بازقەندی“. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دیسان جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هاووڵاتیانی ناڕازی لە ئێران ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی و هەڵسوکەوتی توندی ناوەندە ئەمنیەکان دەبنەوە.