کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر دوو هاووڵاتی لە کەرەج و بابۆل

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر دوو هاووڵاتی لە کەرەج و بابۆل 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا،مەسعوود فەرهیختە و ڕەحیم مەولاییانلە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان،مەسعوود فەرهیختەچالاکی سنفی مۆعەلیمان و بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج، لە ئەنجامی سازکردنی دۆسییەیکی نوێ لە لایەن دادگا ئینقیلابی کەرەجەوە، بە تۆمەتیتەبلێغ دژ بە ڕژیمحوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و هەروەها بێبەشکران لە کارکردن لە بەشە خزمەتگۆزارییە دەولەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە،ڕەحیم مەولاییانوێنەکێش و پەیکەرتاشی دانیشتووی شاری بابۆل، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئەو شارەوە بە هەمان تۆمەت حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.