لە ڕژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە تاران، حوکمی نامرۆڤانەی لەسێدارەدانی بەسەر “ئەمیرمحەممەد موجەلەل چووبەری“، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم گەنجە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە ناڕەزایەتییەکانی تاران، کەوتووەتە بەر توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. لە دۆسیەکەیدا جگە لە سێدارە، کۆمەڵێک تۆمەتی دیکەی وەک “کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، “تەبلیغ دژی ڕژیم” و “تێکدانی ڕێوشوێنی گشتی” خراوەتە پاڵی کە بەهۆیانەوە حوکمی زیندانی تەعزیریشی بۆ بڕاوەتەوە. ناوبراو لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا بەتەواوی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و پرۆسەی دادگاییکردنەکەی بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوە چووە.
