کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “حسێن نەزەری” تەمەن 25 ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارە بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو پاش دەستبەسەربوون لە مانگی بەفرانبار و کۆتایی هاتن بە قۆناغە لێپرسینەوەکان، بۆ زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد گواستراوەتەوە و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقیلابی مەشهەدەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە تاکوو ئێستا، هەواڵی سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.