کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی لە شیراز

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی لە شیراز 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شیراز لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیمۆجتەبا دەهەنبەندی و کیانوش حەمزەیی کازرونیلە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، یارمەتی چەند ناڕازی بریندراریان کردبوو و بە مەبەستی دەرمانی برینەکانیان، ئەو کەسانەیان بۆ شوێنی کارەکانیان بردووە. بەڵام پاش 8 رۆژ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەو دوو کەسە ئەناسن و دەستبەسەریان دەکەن و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شیرازەوە بە تۆمەتیتێکدانی ئەمنییەتی وڵات، یارمەتیدانی ناڕازیان، ئاگردانی شوێنە گشتییەکان و بێڕێزی بە ئیسلامحوکمی موحاربەیان بە سەردا سەپێندراوە.