بە پێی ڕاپۆرتەکان، 2 هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو و هاووڵاتییەکی دیکەش لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەبولفەزل رۆستەمی و عێرفان مورادی” خەڵکی شارستانی قەسر شیرین، سەر بە پارێزگای کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” هەر یەک حوکمی 5 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “شاکر بووری” خەڵکی شاری ئابادان، لە ئەنجامی تۆمار کردنی سکاڵا لە لایەن “مووسا غەزەنفەرئابادی” یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی، دژ بە ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقیلابی بەمەوە بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی بابەتی درۆ لە سۆشال میدیا و تێکدانی بیروڕای گشتی” حوکمی 13 مانگ و 20 رۆژی بەسەردا سەپێندرا.
