به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە کە لە کاتی كۆبوونه‌وه‌کانی خەڵکی ئەمشارە بە مەبەستی شەرمه‌زار کردنی هێرشی توركییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فواد عەنایەتی”، دانیشتووی شاری سنە لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره، به ١٠ مانگ زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. ئەم حوکمە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بە سەر ناوبراودا سەپاوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، فواد عەنایەتی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری پاره‌كه لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی له زیندان ئازاد کرابوو.