هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی به‌شه جوراوجۆره‌كانی وزه و كانگاكانی له‌هێستان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له شه‌قامه‌كانی “وه‌رشه‌و”ی پێته‌ختی ئەم وڵاتە ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به خۆپیشاندان له “وه‌رشه‌و”ی پایته‌خت، ڕێگه‌كانیان داخست و هاتووچۆیان له‌م وڵاته تووشی كێشه و گرفت كرد. كرێكاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێشێل كردنی مافی كرێكاران، له‌وانه ده‌ركردنی ڕۆژانه‌ی كرێكاران، ده‌ربڕی و خوازیاری چاك سازی بنه‌ڕه‌تی له به‌شه‌كانی وزه و كانگای ئه‌و وڵاته بوون.