ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا گه‌مارۆی به‌سه‌ر تاجرێكی تورك به‌ناوی “سیتكی ئا‌یان” و ٢٦ شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و كه‌سه دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیتكی ئا‌یان” تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی فڕۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی پترۆشیمیه‌وه سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ سپای قودسی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی دابین كردووه، له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا دا هاتووه كه ٢٦ شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار به “ئا‌یان” خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه پوڵشووییان بۆ سپای پاسداران ئه‌نجام داوه.