ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشبه‌مممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕووسیه له په‌هباده‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌شه‌ڕی ئۆكراین، گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، گه‌مارۆكانی به‌ریتانیان ئه‌و شیركه‌ت و كه‌سایه‌تیانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رپرسیارن له دابینكردنی په‌هبادی ئینتحاری بۆ ڕووسیه. له نێو ئه‌و لیسته‌دا ناوی “محه‌ممه‌د باقری” سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، “حوجه‌تۆڵڵا قوڕه‌یشی” جێگری وه‌زاره‌تی به‌رگری و “سه‌عید ئاقاجانی” فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی په‌هبادی هه‌وافه‌زای سپای پاسداران ده‌بێند