له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “داوود كابۆلی” له‌لایه‌ن لقی ٣ و ١٠٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٦٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “داوود كابۆلی” له به‌رواری ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شه‌قامی “ئوستادان”ی ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا، ناوبراو به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٤ ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٨ مانگ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق و ٩ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی سزا درا. شایانی باسه كه “داوود كابۆلی” ئێستا له‌گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كان دایه به‌جۆرێك كه مورهیهكی كه‌مه‌ر و چه‌ند ئه‌نگوستی ده‌ستی چه‌پی شكاوه و باری ته‌ندرووستی باش نییه.