به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تلێگرامی خوێندكارانی پێشڕه‌و، هاتووچۆی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ نێو زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، خوابگا و ته‌نانه‌ت كلاسه‌كانی ده‌رس زیاد بووه و هه‌ندێك جار وێنه‌ی خوێندكاران هه‌ڵ ده‌گرن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به ئه‌منیه‌تی كردنی زانكۆ، چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت، به‌سیج و لیباس شه‌خسی له نێو مهحهوهتهكانی زانكۆ و خوابگا، كۆتایی هێنان به بێڕێزیكردن به خوێندكاران و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه بوون. خوێندكاران هه‌روه‌ها داوایان كرد گه‌ڕانی ماتۆڕسیكلتی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان له ده‌ورووبه‌ری زانكۆ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خوێندكاران ئه‌بێ كۆتایی پێ بێت و تاوانباران سزا بدرێن.