ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، “ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری “ئاره‌ش سادقی” له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند كه پاش به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌ندی ئه‌و چالاكه سیاسیه له لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، ناوبراو به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌وته‌ی “ڕامین سه‌فه‌رنیا”، دادگای ئینقلابی تاران “ئاره‌ش سادقی” بۆ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به سێ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه “ئاره‌ش سادقی” له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوو.