“سۆران کەرەمی”، هاووڵاتی خەڵکی شارۆچكهی دوشانی سنە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە زیندان و لێدانی قامچی مەحکووم کراوە.
ناوبراو لەلایەن لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە، بە “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، “نافەرمانی لە بڕیاری مەئمورانی ڕژیم”، “دزینی چەک و تەقەمەنی حکوومەتی” و “هەڵگرتنی نایاسایی چەکی ڕاوکردن” تۆمەتبار کراوە. ناوبراو لەسەر ئەو تۆمەتانە بە شهش مانگ زیندان و ٥٠ زەڕبە شهلاق مهحكووم كراوه. هەروەها ناوبراو لە دۆسییەكی دیكەدا لەلایەن لقی یەكی دادگای گشتی و ئینقلابی خۆی بە تۆمەتی “بهزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی” بە دوو ساڵ زیندان مەحكووم كراوە. “سۆران کەرەمی” لە ئێستادا بە بارمتەی یەک ملیار تمەن و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.
