به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ناوی “خالید نۆسره‌ت ناكوهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به بیانووی بێڕێزی به فه‌رمانده‌ی ئینتزامی شاری سه‌راوان به ناوی “عه‌لیڕه‌زا شه‌هره‌كی” به ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان، “خالید نۆسه‌رت ناكوهی” له گرووپێكی واتس‌اپ خۆشی ده‌ربڕیبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ده‌ستی له كوشتنی لاوانی به‌لووچ و سووختبه‌ران هه‌بووه. ناوبراو پاش دوو ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی ئه‌نسۆلین بێبه‌ش كرا.