کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر بریندارێكی شۆڕشی “ژینا” له‌ پیرانشار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر بریندارێكی شۆڕشی ژینا له‌ پیرانشار

“سادق مه‌حموودنژاد” له‌ بریندارانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری پیرانشار، له‌لایه‌ن دادگای شاری مهاباده‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی مهاباد “سادق مه‌حموودنژاد”ی به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌. ناوبراو ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١ و له‌ كاتی به‌شداری له‌ خۆپێشاندانه‌كانی پیرانشار، به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بینایی چاوێكی له‌ده‌ست دا. ئه‌و هاووڵاتیه‌ پێشتریش به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی بۆ ٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی گۆڕدرابوو.