سێ هاووڵاتی به‌لووچ كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به تۆمه‌تی “موحاره‌به” و “ئاژاوه‌گێڕی” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به ١٠ ساڵ زیندان له ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ئه‌رده‌بیل مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن كاشانی ئه‌سڵ” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كه‌ریم ئاباد” به تۆمه‌تی موحاره‌به به ١٠ ساڵ زیندان له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به ٣ مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “عادڵ گورگیچ” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی زاهیدان به تۆمه‌تی موحاره‌به به ١٠ ساڵ زیندان له ئوستانی ئه‌رده‌بیل و به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ریچی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كه‌ریم ئاوای زاهیدان به هه‌مان تۆمه‌ت به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌بعیدی له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.