به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ئێعدامی به‌سه‌ر یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له شاری مه‌لایه‌ری هه‌مه‌دان به ناوی “میلاد زۆهره‌وه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “میلاد زۆهره‌وه‌ند” هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج لاوی دیكه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به تۆمه‌تی ساخته‌ی “كوشتنی ئه‌ندامێكی ئیتلاعات” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “میلاد”، كۆڕه‌كه‌یان بێ تاوانه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕه‌زایه‌تیان داوه به‌ڵام ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت به زۆره‌ملێ له‌سێداره‌ی بده‌ن.