له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی پارێزگای گیلان دا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ١١ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی گیلان، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان”، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شارستانی كیاشه‌هری په‌سه‌ند كردووه و ناوبراوی به دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردووه.